1 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
بۆ تاوتوێكردنی پلانی ئاشتی غەززە، نێردەی سەرۆکى ئەمریکا دەگاتە ناوچەكە
پەیام
بۆ تاوتوێكردنی دۆخی غەززە و پلانی ئاشتی جارید كۆشنەر، نێردەی ترەمپ، هەفتەی داهاتوو سەردانی قەوارەی زایۆنی دەكات.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە ڕاگەیاندووە، جارید كۆشنەر، زاوا و نێردەی دۆناڵد ترەمپ، بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ دەربارەی غەززە هەفتەی داهاتوو سەردانی قەوارەی ئیسرائیل دەكات.
هاوكات ماڵپەڕی "ئەكسیۆس" ئاماژەی بەوە كردووە كە كۆشنەر لەگەڵ نێوەندگیرانی وڵاتانی میسر، قەتەر و توركیا لە شاری قاهیرە بەنیازی كۆبوونەوەیە.
ئامانجی سەرەكی ئەم گەشتە، دۆزینەوەی ڕێگەیەكە بۆ جێبەجێكردنی "پلانی 20 خاڵی" كە ترەمپ لە كۆتایی ساڵی 2025 بۆ داهاتووی غەززە پێشنیازی كردبوو.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە واشنتن لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل هاوڕایە لەسەر ئامانجی چەككردنی بزووتنەوەی حەماس، بەڵام لە ئێستادا كار دەكەن بۆ چارەسەركردنی هەندێك نیگەرانیی ئیسرائیل كە لەوبارەیەوە هەیانە.
ئەم هەوڵە دیپلۆماسییە نوێیەی كۆشنەر وەك هەنگاوێكی كردەیی ئیدارەی ترەمپ دەبینرێت بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی غەززە و جێگیركردنی پلانە سیاسییەكانیان لە ناوچەكەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە