2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
ئێران و عومان لەسەر نەخشەیەكی ئارامی كەشتیوانی لە هورمز ڕێك كەوتن
پەیام
ئێران و عومان لەسەر نەخشەیەكی نوێ بۆ ڕێكخستنی هاتووچۆی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز، گەیشتوونەتە ڕێك كەوتن.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تاران و مەسقەت سەبارەت بە نەخشەی گەشتە دەریاییەكان لە گەرووی هورمز و بە مەبەستی دابینكردنی ڕێڕەوێكی ئارام بۆ كەشتییەكان گەیشتوونەتە تێگەیشتنێكی هاوبەش.
بەقایی ئاماژەی بەوە كرد كە وتووێژەكان لە سێ هەفتەی ڕابردوودا بەرەوپێشچوونی بەرچاویان هەبووە، سەرەڕای ئەو بەربەستانەی كە ئەمریكا دروستیان دەكات.
وتیشی: ئەم تێگەیشتنە لە ئەنجامی سێ مانگ كاركردنی هاوبەشی دامەزراوە ئەمنی و ژینگەیی و بەرگرییەكانی هەر دوو وڵاتە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی كردەوە كە ئەم هەماهەنگییە بە شێوەیەكی سەربەخۆ لە نێوان هەر دوو وڵاتی كەناراوەكە ئەنجام دراوە و پارێزگاری لە سەروەرییەكانیان دەكات. وتیشی: لە ئێستادا و پێش ئەوەی بە فەرمی ڕێككەوتنەكە ڕابگەیەنرێت تەنیا هەندێك خاڵی تەكنیكی و داڕشتنی بەیاننامەی هاوبەش ماونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە