1 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
سوریا.. دادگا بڕیاری لهسێدارهدانی بۆ بهشار ئهسهد و ماهری برای دهركرد
پهیام
دادگای تاوانەکانی دیمەشق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆکی لهكارلادراوی سوریا و، ماهر ئەسەدی برای و عاتف نەجیب بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست و ئەشکەنجەدان دەرکرد.
بەپێی بڕیارەکەی دادگا، بڕیاری لەسێدارەدان بەسەر بەشار ئەسەدا بە غیابی سەپێنراوە، بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی بەئەنقەست سزادرا؛ دادگا ڕایگەیاند کە پێشێلکارییەکانی پارێزگای دەرعا لە ساڵی ٢٠١١دا دەچنە چوارچێوەی تاوانی دژی مرۆڤایەتییەوە.
لە لایەکی ترەوە، دادگاکــە بریاری لەسێدارەدانی بەشێوەی غیابی بۆ ماهر ئەسەد، فەرماندەی فیرقەی چوارەم، و بە شێوەی ئامادەیی بۆ عاتف نەجیب، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سیاسی لە دەرعا دەرکرد، ئەو سزایانە دوای سەلماندنی تێوەگلانی تۆمەتباران لە ئەشکەنجەدانی ژمارەیەکی زۆری دەستبەسەرکراوان و گیانلەدەستدانیان لە زیندانەکاندا هاتوون.
دادگا لە بڕیارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە شێواز و قوڵیی پێشێلکارییەکان و بەربڵاویی ڕووداوەکان وایکردووە کردەوەکانی تۆمەتباران بە تەواوی وەک تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی پۆلێن بكرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە