1 کاتژمێر پێش ئێستا
173 جار خوێنراوەتەوە
گەمارۆدانی ماڵە فەڵەستینییەكان فشاری نێودەوڵەتیی بۆ سەر ئیسرائیل زیاد كرد
پەیام
جولەكە توندڕەوەكان لە كەناری خۆراوا گەمارۆی سێ ماڵ دەدەن بەمەبەستی ناچاركردنیان بە جێهێشتن، كە 15 كەسیان تێدایەو تەواوی خزمەتگوزاریییان لێ بڕاوە، ئەمریكا و فەرەنساش دژی ئەو هێرشەی زایۆنییەكان هەڵوێستیان نواند.
شارۆچكەی قەسرە لە باشووری نابلس بووەتە چەقێكی نوێی ئاڵۆزییەكان لە كەناری خۆراوای فەڵەستین، دوای ئەوەی نیشتەجێكراوە زایۆنییەكان 3 ماڵی فەڵەستینییان گەمارۆدا و ئاو و كارەبایان لێ بڕین.
نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند 15 كەس كە دوو منداڵیان تێدایە لەناو ماڵەكاندا گیریان خواردووە، مەبەست لەم فشارانەش ناچاركردنیانە بە جێهێشتنی زەوییەكانیان بۆ نیشتەجێبووەكان.
ئەم ڕووداوە ئەمریكا و فەرەنسای هێنایە سەر هێڵ و داوایان لە حكومەتی قەوارەی ئیسرائیل كرد دەستبەجێ هێرشەكان ڕابگرێت.
كۆشكی سپی فشار دەخاتە سەر نەتەنیاهوو بۆ سەركۆنەكردنی فەرمیی ئەم گەمارۆیە، بەتایبەت كە خاوەنی یەكێك لە ماڵەكان ڕەگەزنامەی ئەمریكی هەیە.
سوپای زایۆنی ڕایگەیاند هێزی ناردووەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕەفتاری سەربازەكان و نیشتەجێبووەكان دەكات.
هاوكات، لە قودس نزیكەی 70 هەزار كەس لەژێر ڕێكاری توندی ئەمنیدا نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە