1 کاتژمێر پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: بهخێرایی خهریكین بهرههمهێنانی غاز بگهڕێنینهوه پێش دهستپێكی جهنگ
پهیام
وەزارەتی نەوتی ئێران ڕایگەیاند تا کۆتایی مانگی ئەیلوول توانای بەرهەمهێنانی ٩٥ ملیۆن مەتر سێجا غازی ڕۆژانە دەگەڕێنێتەوە، کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە لەکار کەوتبوو.
وهزارهتهكه رایگهیاندووه، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایه بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی وزەی وڵاتەکەی. بەپێی وتەی بەرپرسانی ئێرانی، لە ساتی هەڵگیرسانی جەنگەکەوە لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوودا، هێرشە ئاسمانییەکان بڕی نزیکەی ٢٣٠ ملیۆن مەتر سێجا لە توانای بەرهەمهێنانی غازی ڕۆژانەیان پەک خستووە.
ئاژانسی هەواڵی سەر بە وەزارەتی نەوت لەسەر زاری موحسین پاکنژاد، وەزیری نەوتی ئێران بڵاوی کردەوە، ئەو بەشەی توانای بەرهەمهێنان کە دەگەڕێنرێتەوە پەیوەندیدارە بەو زیانانەی بەر دامەزراوەکانی پاڵاوتن و پرۆسێسکردنی غاز لە ناوچەی عەسەلویە کەوتبوون.
وەزیری نەوتی ئێران ڕوونیشی کردەوە کە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی چوار وێستگەی زیانلێکەوتوو خێرایی بەخۆیەوە بینیوە؛ بەجۆرێک دوای لادانی پاشماوەکان و ئامادەکردنی نەخشەکان، کۆمپانیا بەڵێندەرەکان دەستیان بە کار کردووە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشبینی دەکرێت کارەکان پێش وادەی دیاریکراو کۆتاییان پێ بێت و بەرهەمهێنانی لەدەستچوو بە تەواوی بگەڕێتەوە ناو تۆڕی نیشتمانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە