2 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
شاندێکى باڵاى بزووتنەوەی حەماس بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێك لە میسرە
پەیام
بزووتنەوەی حەماس ئامانج لە سەردانەكەی بۆ میسر و گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاشكرا دەكات.
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامیی فەڵەستین (حەماس) ڕایگەیاند: دیدارەكانمان لە میسر لە چوارچێوەی بەردەوامیی پەیوەندییەكان و هەوڵە دیبلۆماسییەكانمانە لەگەڵ نێوەندگیرەكان.
حازم قاسم ڕایشیگەیاند: پەیوەندییمان بە لایەنەكانەوە بە ئامانجی خستنەڕووی پێشێلكارییەكانی داگیركەر و گرەنتی پابەندكردنیەتی بەو نەخشەڕێیەی كە لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاشتی ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.
ئەمڕۆ شاندێكی بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆكایەتی خەلیل حەیە سەرۆكی بزووتنەوەكە و ئەندامێتی خالید میشعەل سەرۆكی مەكتەبی سیاسی لە دەرەوە و محەممەد دەروێش سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورا و زاهر جەبارین سەرۆكی بزووتنەوەكە لە كەناری خۆراوا و نەعیم قاسم بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكان، بۆ چەند پرسێك، لەپێش هەموویشیانەوە جێگیركردنی ئاگربەست، سەردانی میسریان كرد.
نەخشەڕێگەی ئەنجوومەنی ئاشتی نێودەوڵەتی باس لە داماڵینی چەكی بزووتنەوەی حەماس و كشانەوەی پلەبەندی قەوارەی زایۆنی لە كەرتی غەززە دەكات و بەڕێوەبردنی كەرتەش بە لیژنەیەكی تەكنۆكراتی فەڵەستینی دەسپێرێت و جێگیركردنی هێزی نێودەوڵەتی و دەستپێكردنی ئاوەدانكردنەوەش لەخۆ دەگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە