2 کاتژمێر پێش ئێستا 74 جار خوێنراوەتەوە

كۆشكی سپی: تڕەمپ لەئێستادا سەرنجى لەسەر ناردنی چەك بۆ ئۆكرانیا نیە

پەیام

كۆشكی سپی ڕایگەیاند: سەرۆك لەئێستادا سەرنج دەخاتە سەر بەهێزكردنی توانای سەربازیی وڵاتەكەی نەك دابینكردنی چەك بۆ ئۆكرانیا. 

كارۆلین لێڤیت وتەبێژی كۆشكی سپی لە وەڵامی داواكارییەكانی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا بۆ پێدانی مووشەكی سیستمی پاتریۆت ئاشكرای كرد "دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت جبەخانەی نیشتمانیی وڵاتەكەی بەهێز بكاتەوە و كۆگاكانی چەك پڕ بكاتەوە". 

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد "ئاڕاستەی سیاسیی واشنتن گۆڕاوە بۆ پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی عاقڵانەتر و هاوسەنگتر لە ناردنی چەك بۆ دەرەوە، تاوەكو ڕێگری لە هەر پەككەوتنێكی توانای بەرگری بكات". 

وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایشیگەیاند: سەرۆكی پێشوو بڕێكی زۆر چەكی داوەتە ئۆكرانیا، بەڵام دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت ئەولەویەت بداتە پێداویستییە ناوخۆییەكان. 

هاوكات لێڤیت دووپاتی كردەوە كە ئەمریكا چەكی پێویستی لەبەردەستدایە بۆ بەردەوامبوونی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی دژی ئێران و تێپەڕاندنی قەیرانەكان و وتیشی: بەهێزكردنی سوپا لە پێش هەموو جۆرە هاوكارییەكی دەرەكییەوەیە تاكو بەرژەوەندییەكانی دەوڵەت پارێزراو بن.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا داوای ڕونكردنەوەی لە ئەمریكا و توركیا كرد سەبارەت بەو زانیارییانەی كۆنگرێس لە بارەی پلانی دابینكردنی چەك بۆ ئۆكرانیا كردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    شۆفێران لە ئیدارەی ڕاپەڕین داوای زیادكردنی بەنزینی 750 دیناری دەكەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: تڕەمپ لەئێستادا سەرنجى لەسەر ناردنی چەك بۆ ئۆكرانیا نیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. پێنج کەس لەسەر بڕینەوەى دار و ڕاوکردن بە تەقەمەنى دەستگیركران

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی هەسەدە: بەمزووانە هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە و هەسەدە ڕادەگەیەنین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی لە بەغدا گوشار بۆ بەركەناركردنی دكتۆر غالب و ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پارتی: دانیشتن بۆ پێکهێنانى حکومەت کراوە و هەموو شتێک ڕاناگەیەنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەنزینی 750 دیناری هەوڵێكە بۆ لەبیربردنەوەی مافە بنەڕەتییەكانی خەڵك

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران لە هەولێر كۆبووەوە

سەرەتا