2 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە باشووری لوبنان ١١ کەس کوژران
پەیام
لە ئەنجامی چەند هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لبنان، ١١ کەس کە سێیان منداڵن کوژران، ئەمەش بە بەرزترین ئاماری ڕۆژانەی قوربانییان دادەنرێت لە دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی نیَوان لوبنان و ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی لبنان، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر شارۆچکەی ئەنسار، لەنێو قوربانییەکاندا سێ منداڵ و دوو ئافرەت هەن، لە کاتێکدا لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر ناوچەی دێر ئەلزەهرانی چوار کەس کوژران و ١٧ کەسی دیکەش برینداربوون کە هەشت ئافرەت و منداڵێکیان تێدایە.
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامانجی هێرشەکەی ئەنسار عەلی سەمیر الحاج حەسەن، فەرماندەی کەرتێک لە هێزی ڕەزوانی سەر بە حزبوڵڵا بووە.
سەبارەت بە کاردانەوە سیاسییەکان، سەرۆکی لبنان جوزاف عۆن ڕایگەیاند هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی خێزانێک بە تەواوی و ئاماژەی بەوە کرد ئەم کردەوانە ئاستەنگ لەبەردەم هەوڵەکان بۆ هێنانەدی ئارامی دروست دەکەن.
هاوکات نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لبنان، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی گرژییەکانی کرد و جەختی کردەوە نابێت ژنان و منداڵان ئامانجی سەربازی بن. لەبەرانبەردا، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کردە سەربازییەکان لە دژی حزبوڵڵا پاڵنەرێک دەبن بۆ بەهێزکردن و جدییەت لە دانوستاندنەکاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە