2 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
كۆمهڵ: ئیدانهی هێرشكردنه سهر دامهزراوهكانی ههرێم دهكهین
پهیام
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ڕاگەیەنراوێکی لەسهر هێرشهكانی بهرهبهیانی ئهمڕۆی سهر ههرێمی كوردستان بڵاو كردهوه و رایگهیاندووه، ئێمە وەکو کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی هەڕێمی کوردستان ئیدانە ئەکەین و، پێداگیری لە هەڵوێستی بێلایەنی و هاوسەنگی کورد دەکەینەوە لە مەر شەڕ و ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە.
بەپێی راگەیەنراوی دژە تیرۆر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنوورەکانی ئێرانەوە ئاراستەی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری دەزگای پاراستن لە پیرمام کران، بەبێ کەوتنەوەی هیچ زیانێکی گیانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای دژەتیرۆری کوردستان، هێرشەکە لە کاتژمێر ١٢و ٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ١٧ی ئابی ٢٠٢٦ ئەنجام دراوە. لەم هێرشەدا، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-١١٠) بەکارهێنراون، کە سەرچاوەی هەڵدانیان دیوی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە و ئاراستەی قەزای پیرمام لە پارێزگای هەولێر کراون.
بەپێی راگەیەنراوی دژە تیرۆر، ئامانجی سەرەکیی هێرشەکان بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن بووە. سەرەڕای هەستیاریی شوێنە بەئامانجگیراوەکان، دامەزراوە ئەمنییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە رووداوەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و هیچ جۆرە قوربانییەکی گیانیی بەدواوە نەبووە.
دژە تیرۆر رایگەیاندووە، ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەین و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە