2 کاتژمێر پێش ئێستا
148 جار خوێنراوەتەوە
گوژمهی یهكهمی پارهی گهنمی جوتیاران خهرج كرا
وەزارەتی بازرگانیی عێراق خەرجکردنی ٣٥٠ ملیار دیناری وەک شایستەی دارایی جووتیاران ڕاگەیاند.
مستەفا عانی، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند ئەم بڕە پارەیە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دابینکراوە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئاراستەی حکومەتدایە بۆ گەیاندنی تەواوی شایستە داراییەکانی کەرتی کشتوکاڵی. لەم بارەیەشەوە محەمەد حەنون، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بازرگانی ڕوونیکردەوە کە ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی پلانی حکوومەتە بۆ بەهێزکردنی متمانە بە سیاسەتی کشتوکاڵی و دەستەبەرکردنی بەردەوامیی بەرهەمهێنان.
وتەبێژی وەزارەتی بازر گانی ئاماژەی بەوەش کرد کە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی ئەو پارەیەی کە ماوە بەردەوامە و، زامنی مافی جووتیاران لە سەرەکیترین کارە لەپێشینەکانی حکومەتە.
حەنون جەختیشی کردەوە کە دەوڵەت بە بایەخێکی تایبەتەوە لە دۆسیەی گەنم دەڕوانێت وەک بەرهەمێکی ستراتیژی، دانەوەی شایستەکانیش؛ جووتیاران هان دەدات بۆ فراوانکردنی ڕووبەری چێنراو و بەدیهێنانی ئاستێکی بەرزتری خۆبژێوی. هەروەها دووپاتی کردەوە بەدواداچوونەکانیان بەردەوام دەبن تاوەکو تەواوی جووتیاران مافە داراییەکانیان وەردەگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە