1 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
تەمویلی مووچەی مانگی 7 خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، تەمویلی مووچەی مانگی تەمموز خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بڕی (٨٣٠,٧٨٢,٠٠٠,٠٠٠) هەشت سەد و سی ملیار و حەوت سەد و هەشتا و دوو ملیۆن دینار، وەک تەموویلی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی (١٢٠,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) سەد و بیست ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵ لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووز، لە کۆی گشتیی تەموویلی مووچەکە بڕیوە (کەمکردووەتەوە).
وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیگەیاندوە، هاوکات، هەر لە چوارچێوەی تەموویلی مووچەی مانگی تەمووزدا، بڕی (٣,٣٢٦,٩٣١,٠٠٠) سێ ملیار و سێ سەد و بیست و شەش ملیۆن و نۆسەد و سی و یەک هەزار دینار نەنێردراوە، کە تایبەتە بە پڕکردنەوەی شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان.
وەزارەت دەشڵێت، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوەو لە نزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە