1 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
هێشتا هۆكاری كهوتنهوهی ئاگرهكهی تانجهرۆ دیار نیه
ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناحیەی تانجەرۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە شوێنی ڕووداوەکەوە دەستکەوتووە، ئاگرەکە بە هۆکارێک کە هێشتا دیار نییە لە کۆگایەکی سووتەمەنی کەوتووەتەوە کە دەکەوێتە نزیک شاڕێی ١٠٠ مەتریی سلێمانی.
دوابەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، بڵێسەی ئاگر و دووکەڵێکی چڕ ئاسمانی ناوچەکەی گرتەوە.
دەستبەجێ دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کران و، هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەستپێکرد.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنیا زیانی ماددی بەر کۆگای سووتەمەنییەکە کەوتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە