1 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
وهزیری دهرهوهی ئێران: هیچ پاساوێك نیه بۆ هێرشكردنه سهر نوسینگهی سهرۆكی حكومهتی ههرێم
پهیام
بەرپرسانی باڵای دیبلۆماسی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرشکردنە سەر ئۆفیسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستـان بە توندی سەرکۆنە دەکەن و هۆشداری دەدەن لە هەوڵەکان بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران.
عەبدولکەریم حوسێنزادە، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری گەشەپێدانی گوندەکان و ناوچە دووره دهستهكان، وێڕای ئاماژەدان بە پێگەی خۆی وەک کوردێکی ئێران و ئەندامێکی کابینەی حکومەت، سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە رێگە نادەن هیچ پیلانێک ببێتە هۆی دروستبوونی کەلێن لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، هاوکات داوای ئاشکراکردنی راستییەکان و لێپرسینەوەی لە ئەنجامدەرانی هێرشەکە کرد.
لە لایەکی دیکەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە هیچ پاساوێک بۆ ئەو هێرشە سەرەڕۆیانەیە نییە و داوای لە هەرێمی کوردستان کرد وریا بن لەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانەی بە مەبەستی نانەوەی ئاژاوە لەنێوان دراوسێکاندا ئەنجام دەدرێن. عێراقچی ئاماژەی بەوەش دا کە وڵاتەکەی لە سەردەمی سەدام حوسێن و رێکخراوی داعشدا پارێزگاری لە کورد کردووە، هەروەها پێزانینی خۆی بۆ ئەو ئاسایشە دەربڕی کە لەسەر سنوورەکانی ئێران دەستەبەریان کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە