1 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
ئاگرەکەی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کۆنترۆڵکرا
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە کۆگاکانی بەنزین لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە.
دوای چەندین کاتژمێر توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت، تا ئێستا زیانەکان بڵاونەکراونەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە شوێنی ڕووداوەکەوە دەستکەوتووە، ئاگرەکە بە هۆکارێک کە هێشتا دیار نییە لە کۆگایەکی سووتەمەنی کەوتووەتەوە کە دەکەوێتە نزیک شاڕێی ١٠٠ مەتریی سلێمانی.
دوابەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، بڵێسەی ئاگر و دووکەڵێکی چڕ ئاسمانی ناوچەکەی گرتەوە.
دەستبەجێ دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کران. دوای چەندین کاتژمێر توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت، تا ئێستا زیانەکان بڵاونەکراونەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، له ڕووداوەکەدا چهند كهسێك برینداربوون و زیانی ماددی بەر کۆگای سووتەمەنییەکە کەوتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە