55 خولەک پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
وهزارهتی دارایی ههرێم: دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان یهكلایی كرایهوه
پهیام
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و بە فەرمی تەواوی مافەکانی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێ بەخشین.
بەپێی گشتاندنێکی فەرمیی وەزارەتەکە کە لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٦ دەرچووە، کێشەی ئەو فەرمانبەرانە بە یەکجاری یەکلایی کراوەتەوە. لەمەودوا لە گشت دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک فەرمانبەری میلاکی هەمیشەیی و ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و دەبنە بەشێک لە پێکهاتەی هەمیشەییی دامودەزگاکان.
ئەم بڕیارە سەرجەم مافە یاسایی، کارگێڕی و داراییەکان بۆ ئەو توێژە دەستەبەر دەکات. هاوکات، هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە و بەپێی یاسای خانەنشینیی بەرکار لە هەرێمی کوردستان، مافی خانەنشینبوونیان بۆ جێگیر کراوە، کە ئەمەش کۆتایی بە جیاوازییەکانی نێوان ئەوان و فەرمانبەرانی دیکەی ڕاژەی شارستانی دەهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە