2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
دوای ئهوهی تڕهمپ وتی؛ هورمز خاكی ئهمریكایه؛ ئهمڕۆ وتی هورمز بایهخی نیه
پهیام
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، گەرووی هورمز بە هۆی ڕێرەوەکانی جێگرەوە و هێڵی نوێی دروستکراو، وەک ڕابردوو بایەخی نامێنێت، ئهمه لهكاتێكدایه كه دوێنێ وتی، گهرووی هورمز خاكی ئهمریكایه.
دۆناڵد ترەمپ دوای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ژمارهیهك له کۆمپانیاکان، قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان کرد و ڕایگەیاند کە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ گەمارۆی دیکە دژ بە ئێران و ئەم گەمارۆیانە بەهێز دەبن و باسی لە ڕێککەوتێکی دیاریکراو لەم بارەیەوە نەکرد.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز بە تەواوی لە لایەن هێزەکانی دەریایی ئەمریکاوە گەمارۆ دراوە، وتیشی، تەنیا ئەو کەشتیانەی دەتوانن تێپەڕن کە مۆڵەتیان پێ دەدرێت و بۆیە برێکی دیاریکراو نەوت لەو گەروویە تێپەڕ دەبێت.
ترەمپ لەبارەی گەرووی هورمز هەروەها وتی: "خەڵک جێگرەوەیان دۆزیوەتەوە کە پێشتر بیریان لێ نەدەکردەوە. تەکساس، ئالاسکا، لویزیانا و شوێنی دیکە. جگە لەوانەش ژمارەیەکی زۆری دیکەش هێڵی بۆڕی خەریکە دروست دەکەن. بۆیە پێم وایە چیتر گەرووی هورمز گرنگی جارانی نامێنێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە