1 کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

فاینانشاڵ تایمز: ئێران پلانی هێرشی هەیە بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا

پەیام

ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز ئاشکرایکرد، ئێران پلانی داڕشتووە هێرش بکاتە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا و کێبڵە ژێرئاوییەکانی گەرووی هورمز، ئەگەر واشنتن گرژییە سەربازییەکان زیاتر بکات. 
بەگوێرەی سەرچاوە ئێرانییەکان کە ڕۆژنامەکە گواستوویەتییەوە، هێزەکانی ئێران تاوتوێی لێدانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایان کردووە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا. لەو چوارچێوەیەدا، بولگاریا یەکێک بووە لە ئامانجەکان بەهۆی ئەوەی ڕەزامەندی داوە فڕۆکە ئەمریکییەکان بنکەی ئاسمانیی "بیزمیر" بۆ تێکردنی سووتەمەنی بەکاربهێنن. 
هەروەها، قوبرس وەک یەکێکی دیکە لە ئامانجەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە دانراوە، ئەگەر هێرشەکانی ئەمریکا دەست پێبکەنەوە. 
لە هەنگاوێکی جیاوازیشدا، سوپای ئێران ئەگەری هێرشکردنە سەر کێبڵە ئۆپتیکییەکانی ژێر دەریای لە گەرووی هورمز تاوتوێ کردووە بۆ کاتی دروستبوونی هەر ئاڵۆزییەک، بەڵام جەخت لەوە کراوەتەوە کە سروشتی هەر وەڵامدانەوەیەکی تاران بەتەواوی بەندە بە هەنگاوەکانی واشنتنەوە. 
ڕاپۆرتەکە باس لەوەش دەکات کە هێرشەکەی مانگی تەممووزی ڕابردوو بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە ئوردن کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی، وردترین هێرشی مەودا درێژی ئێران بووە و تواناکانی بۆ پێکانی ئامانجە دوورەکان سەلماندووە. لەهەمان کاتدا، ئەو هێرشە پەیامێکـی ڕوون بووە بۆ ئەوروپا کە مووشەکەکانی ئێران دەتوانن پێیان بگەن، بۆیە پێویستە لە دیاریکردنی هەڵوێستەکانیان لەو ململانێیەدا وریاتر بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فاینانشاڵ تایمز: ئێران پلانی هێرشی هەیە بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ئه‌وه‌ی تڕه‌مپ وتی؛ هورمز خاكی ئه‌مریكایه‌؛ ئه‌مڕۆ وتی هورمز بایه‌خی نیه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ بۆچی وڵاتانی ڕۆژاوا وەک پێویست وەڵامی داواکاری ئۆکرانیا بۆ پڕچەککردن نادەنەوە؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێرانیش ڕێكه‌وتنی ده‌وێت به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ نیه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ قەبارەی مانۆڕە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کۆریای باشوور کەمکردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ واده‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئێران كۆتایی دێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی ئیندۆنیزیاوە گەیشتە ٥١ کەس

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: تڕەمپ لەئێستادا سەرنجى لەسەر ناردنی چەك بۆ ئۆكرانیا نیە

سەرەتا