1 کاتژمێر پێش ئێستا 145 جار خوێنراوەتەوە

شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە حەوت ملیار دینارە

پەیام  

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانى بڵاوکردەوە کە زیاتر لە حەوت ملیار دینارە و 780 ملیۆن دینار کەمترە لە داهاتى هەفتەى ڕابردوو.

ئەمڕۆ 21ى 8ى 2026، ماڵپەری شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە رۆژی (15ی 8ـی 2026 بۆ 21ـی 8ـی 2026) داهاتی نانەوتی، لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، حەوت ملیار و 178 ملیۆن و 790هەزار دینار بووە.

ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو داهاتە لە  82%ی بەشێوەی نەختینەیە و 18%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهات کەمی کردوە.

داهاتى هەفتەى ڕابردووش 7 ملیارو 959 ملیۆن و 342 هەزار دینار بوو، واتە 780 ملیۆن و 552 هەزار دینار زیاتر بووە لە داهاتى ئەم هەفتەیە.

پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ماوەبەسەرچووى هەرێم دامەزراوە و سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیانى تێدا بڵاودەکرێتەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 983 هەزار دینارە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 93 دۆلارەوەیە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە حەوت ملیار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان یه‌كلایی كرایه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا گەمارۆی تەواوەتی دەخاتە سەر بەندەر و فڕۆکەخانەکانی ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ڕاگیران و گەمارۆی دەریایی بەردەوامە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەرەتا