55 خولەک پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
ماسك: ئەمریكا بەرەو كارەسات دەچێت کاتێک قەرزەکەى دەگاتە 50 تریلیۆن دۆلار
پەیام
هۆشداریی لە گەیشتنی قەرزی گشتیی ئەمریكا بۆ 50 تریلیۆن دۆلار و دروستبوونی كارەساتی گەورە دەدرێت.
ئیلۆن ماسك، سەرۆكی كۆمپانیای "سپەیس ئێكس"، پشتڕاستی ئەو پێشبینییانەی كردەوە كە دەڵێن ئەمریكا بەرەو كارەسات و "دۆزەخ" دەچێت كاتێك قەرزی گشتیی وڵاتەكە دەگاتە 50 تریلیۆن دۆلار.
ماسك لە كۆمێنتێكدا بۆ وێنەیەكی گرافیكی كە ئاماژەی بەوە كردبوو تا ساڵی 2030 قەرزەكانی ئەمریكا دەگەنە ئەو ئاستە مەترسیدارە، نووسیویەتی: "ئەم گرافیكە ورد و دروستە".
هەفتەی ڕابردوو قەرزی گشتیی ئەمریكا ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كرد و گەیشتە 40 تریلیۆن دۆلار كە لە ماوەی كەمتر لە 10 ساڵدا 20 تریلیۆن دۆلاری بۆ زیاد بووە.
پەیمانگای "پیتەرسۆن" بۆ ئابووری نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات ئەگەر واشنتن چاكسازی لە سیستەمی خەرجی و باجدا نەكات، لە ماوەی شەش ساڵی داهاتوودا قەرزەكان 50 تریلیۆن دۆلار دەبڕن، ئەمەش ئابووری وڵاتەكە ڕووبەڕووی مەترسییەكی بێوێنە دەكاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە