21/08/2026 745 جار خوێنراوەتەوە

لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

پەیام 

پەیمانگایەكی ئەڵمانی ڕایگەیاند بەهۆی گەرماوە لە وڵاتەكە نزیكەی 14 هەزار كەس لەمساڵدا گیانیان لەدەست داوە.

پەیمانگای ڕۆبێرت كۆخی ئەڵمانی بۆ تەندروستی لە ڕاپۆرتێكی نوێدا ئاشكرای كرد، لە نێوان مانگی نیسان تاكو ئابی 2026، بەهۆی بەرزبوونەوەی توندی پلەكانی گەرماوە نزیكەی 14 هەزار كەس لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەست داوە. 

بەپێی ڕاپۆرتەكە، بەساڵاچووان زۆرترین كاریگەرییان لەسەر بووە، بەجۆرێك تا 9ی ئاب،  7 هەزار و 40 كەس لەوانەی گیانیان لەدەست داوە تەمەنیان لە سەرووی 85 ساڵییەوە بووە، هەروەها زیاتر لە 5 هەزار كەسی دیكەش تەمەنیان لە نێوان 65 بۆ 84 ساڵدا بووە.

ئەم شەپۆلە گەرمایە كە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپای گرتووەتەوە، لە ئەڵمانیا ریكۆردی نوێی تۆماركرد، بەتایبەت لە ناوچەی كۆشینی ویلایەتی براندن بێرگ كە پلەی گەرما تێیدا گەیشتە 41.7 پلەی سەدی، ئەمەش وەك بەرزترین پلە لە مێژووی ئەو ناوچەیەدا لە 28ی حوزەیرانی ڕابردوو تۆمار كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەنتەرێكی توێژینەوە: تا ساڵی 2035 ئیسلام دەبێتە گەورەترین ئاینی جیهان

  • پێش 1 هەفتە

    توركیا.. به‌هۆی پرسیارێكی ئاسانه‌وه‌ به‌شداربوویه‌ك خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی له‌ده‌ست دا

  • پێش 2 هەفتە

    لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێنراون

  • پێش 2 هەفتە

    ژنێكی ئیتاڵی كۆشكێكی مێژوویی بنەماڵەكەی بۆ منداڵانی غەززە دەفرۆشێت

  • پێش 3 هەفتە

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • پێش 3 هەفتە

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 4 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە

سەرەتا