1 کاتژمێر پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
سبەینێ پلەى گەرماى زۆرینەى ناوچەکانى هەرێم لەسەرووى 40 پلەوە دەبێت
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرزتردەبێت بە بەراورد بە دوێنێ، سبەینێش پلەى گەرماى زۆرینەى ناوچەکانى هەرێم لەسەرووى 40 پلەوە دەبێت، بەمشیوەیەى لاى خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 21-08-2026
کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند (10 - 20) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
سبەى شەممە 22-08-2026
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند (10 - 20) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
21-08-2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە