1 کاتژمێر پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

حزبوڵڵای لوبنان: سزاكانى ئەمریکا لە بژاردەی بەرەنگاریی ساردمان ناكاتەوە

پەیام 

حزبوڵڵای لوبنانی وەڵامی دووپاتكردنەوەی ناوبردنی بە تیرۆریست لەلایەن  ئەمریكاوە دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت: سزاكان و پۆلێنەكان لە بژاردەی بەرەنگاریی ساردمان ناكاتەوە.

حیزبوڵڵای لوبنانی لە ڕاگەیەنراوێكدا وەڵامی سزاكانی ئەمریكا و ناوبردنەوەی سەرلەنوێ بە ڕێكخراوێكی تیرۆریستی كە خزمەتی ئێران دەكات، دایەوە و بڵاوی كردەوە "شانازی بە پەیوەندی لەگەڵ ئێران دەكات و پەیوەندییەكانیان برایەتی و پتەوە".

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە ئەو بڕیارە بەشێكە لە سیاسەتی ئەمریكا بۆ بە ئامانجگرتنی بەرەی بەرەنگاری و فشاركردن لێیان لە ڕووی سیاسی و دارایی و ئەمنی بۆ پاراستنی قەوارەی زایۆنی و چەسپاندنی داگیركارییەكانی لە باشووری لوبنان.

حیزبوڵڵای لوبنانی دەڵێت: ئەمریكا لەبری ئەوەی قەوارەی زایۆنی ناچار بكات لە باشووری لوبنان بكشێتەوە و دەستدرێژییەكانی ڕابگرێت، هەوڵی دورستكردنی پێشوی لە نێوخۆی لوبنان دەدات.

ڕۆژى 20ى 8ى 2026 وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا جارێكی دیكە و بە بڕیاری ژمارە 13224ی هەمواركراو حزبوڵڵای لوبنانی بە قەوارەیەكی تیرۆریستی جیهانیی پۆلێن كردەوە كە كار لە بەرژەوەندی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ جارێکى دیکە گەرووی هورمزى وەك خاكی نوێی ئەمریكا ناوبردەوە

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    قالیباف: ئێران دەستوەردان لە كاروباری عێراق ناكات و پشتگیری دەستوورە

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    عەراقچی: گەمارۆ ئابوورییەكانی ترەمپ بۆ سەر ئێران سەركەوتوو نابن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای لوبنان: سزاكانى ئەمریکا لە بژاردەی بەرەنگاریی ساردمان ناكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    منداڵانى غەززە لە ڕێگەى كەرنەڤاڵێكی مەلەوانی خەمەكانیان دەگۆڕن بە خۆشی

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێزى بەرگریمان بۆ ڕێگریكردنە لە جەنگ و دەستدرێژی

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    جووڵەی كەشتیوانیی لە گەرووی هورمز بۆ 4% دابەزیوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵكوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و ڕێگری لە پەرستشی موسڵمانان بەردەوامە

سەرەتا