1 کاتژمێر پێش ئێستا 53 جار خوێنراوەتەوە

عەراقچی: گەمارۆ ئابوورییەكانی ترەمپ بۆ سەر ئێران سەركەوتوو نابن

پەیام 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند گەمارۆ ئابوورییە نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی مەحكومن بە شكست و سەركەوتوو نابن.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر وڵاتەكەی مەحكومن بە شكست و ئەزموونە مێژووییەكان گەواهی ئەم ڕاستییە دەدەن. 

لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس"، عەراقچی ئاماژەی بەوە كرد كە توندترین سزاكانی مێژوو لە 14 ساڵ لەمەوبەر و سیاسەتی "زۆرترین فشار" لە 8 ساڵ پێش ئێستا شكستیان هێناوە و نەیانتوانی ئیرادەی گەلەكەی تێكبشكێنن.

هەروەها جەختی كردەوە كە بانگەوازەكان بۆ خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی ئێران لە پێنج مانگی ڕابردوودا بێ ئەنجام بوون. 

ئەم لێدوانانە وەك وەڵامێك بوون بۆ هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ، كە ڕایگەیاندبوو توندترین سزای ئابووری بەسەر تاراندا دەسەپێنێت. 

ترەمپ داوای لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەت چین كرد كە فشارەكانیان بۆ سەر ئێران چڕ بكەنەوە و هۆشداری دا كە هەر وڵاتێك پشتگیری ئێران بكات، ڕووبەڕووی لێكەوتەی ئابووری و دارایی زۆر قورس دەبێتەوە. 

لە بەرانبەردا عەراقچی بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی ئۆباما و بایدن، بیرهێنایەوە كە هەوڵەكان بۆ دابڕینی ئێران هەمیشە بێ ئەنجام بوون و ڕێگەی ئابووری نوێی ترەمپیش بە هەمان شێوە سەركەوتوو نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ جارێکى دیکە گەرووی هورمزى وەك خاكی نوێی ئەمریكا ناوبردەوە

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    قالیباف: ئێران دەستوەردان لە كاروباری عێراق ناكات و پشتگیری دەستوورە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: گەمارۆ ئابوورییەكانی ترەمپ بۆ سەر ئێران سەركەوتوو نابن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای لوبنان: سزاكانى ئەمریکا لە بژاردەی بەرەنگاریی ساردمان ناكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    منداڵانى غەززە لە ڕێگەى كەرنەڤاڵێكی مەلەوانی خەمەكانیان دەگۆڕن بە خۆشی

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێزى بەرگریمان بۆ ڕێگریكردنە لە جەنگ و دەستدرێژی

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    جووڵەی كەشتیوانیی لە گەرووی هورمز بۆ 4% دابەزیوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵكوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و ڕێگری لە پەرستشی موسڵمانان بەردەوامە

سەرەتا