2 کاتژمێر پێش ئێستا 188 جار خوێنراوەتەوە

قالیباف: ئێران دەستوەردان لە كاروباری عێراق ناكات و پشتگیری دەستوورە

پەیام

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەكەی دەستوەردان لە كاروباری عێراق ناكات و پشتگیری بڕیاری هێز و پێكهاتە سیاسییەكان لە چوارچێوەی دەستووردا دەكات.

لە میانی لێدوانێكی رژۆنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێرانی (ئێرنا) بڵاوی كردووەتەوە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، لە كۆتایی سەردانە سێ ڕۆژییەكەی بۆ عێراق جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتەدا ناكات.

قالیباف ڕایشیگەیاند: لە میانی دیدارەكانیدا، یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی ورد لە نێوان ئێران و عێراق لە بوارەكانی ئاسایش و پاراستنی سنوورەكان واژوو كراوە.

باسی لەوەش كرد كە پرسی گرووپە چەكدارەكان و دۆخی ئەمنی یەكێك بووە لە تەوەرە سەرەكییەكانی گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، لەوبارەوە ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە وڵاتەكەی وەك دراوسێ و دۆست، پشتگیری لە هەر ڕێككەوتنێك دەكات كە لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و بە پاراستنی سەروەریی نیشتمانی لەسەری ڕێك دەكەون.

سەبارەت بە كشانەوەی هێزە بیانییەكان، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم پڕۆسەیە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و هێزە بیانییەكان و هاوپەیمانان لە لێواری كشانەوەی یەكجاری و یەكلاكەرەوەدان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ جارێکى دیکە گەرووی هورمزى وەك خاكی نوێی ئەمریكا ناوبردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: ئێران دەستوەردان لە كاروباری عێراق ناكات و پشتگیری دەستوورە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: گەمارۆ ئابوورییەكانی ترەمپ بۆ سەر ئێران سەركەوتوو نابن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای لوبنان: سزاكانى ئەمریکا لە بژاردەی بەرەنگاریی ساردمان ناكاتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    منداڵانى غەززە لە ڕێگەى كەرنەڤاڵێكی مەلەوانی خەمەكانیان دەگۆڕن بە خۆشی

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێزى بەرگریمان بۆ ڕێگریكردنە لە جەنگ و دەستدرێژی

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    جووڵەی كەشتیوانیی لە گەرووی هورمز بۆ 4% دابەزیوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵكوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و ڕێگری لە پەرستشی موسڵمانان بەردەوامە

سەرەتا