2 کاتژمێر پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: هێزى بەرگریمان بۆ ڕێگریكردنە لە جەنگ و دەستدرێژی

پەیام 

وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایدەگەیەنێت هێزە چەكدارەكانیان جەنگ دەستپێناكەن بەڵام ڕێگەش بە هیچ دەستدرێژییەكی سەربازی نادەن.

سەید مەجید ئیبنو ڕەزا، سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگری ئێران، لە وتارێكی پێش نوێژی هەینیدا لە تاران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی دەستی بە هیچ جەنگێك نەكردووە، بەڵام هەرگیز ڕێگە نادەن ئاسایش و سەربەخۆیی خاكی ئێران بكەوێتە مەترسییەوە. 

ئاماژەی بەوە كرد كە ئێران لە "جەنگی ڕەمەزان"دا زۆر بەهێزتر بووە بەراورد بەو ململانێیەی كە پێشتر 12 ڕۆژی خایاند.

ئیبنوڕەزا جەختی كردەوە كە جەنگی ڕابردوو تاقیكردنەوەیەكی سەخت بوو و زیانی گیانی و دارایی زۆری لێكەوتەوە، بەڵام هاوكات هێز و متمانەبەخۆبوونی نیشتمانیی ئێرانییەكانی سەلماند. 

هەروەها وتی ئێران توانا تەكنیكی و سەربازییەكانی پەرە پێداوە بۆ چاودێریكردنی جووڵە ناوچەییەكان و دزەكردنە ناو بنكەكانی دوژمن و گەیاندنی زیانی كوشندە پێیان. ڕوونیشیكردەوە كە هێزی بەرگری وڵاتەكەی تەنها بۆ ڕێگریكردنە لە جەنگ و دەستدرێژی، نەك بۆ هەڵگیرساندنی ململانێ لە دژی هیچ وڵاتێك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێزى بەرگریمان بۆ ڕێگریكردنە لە جەنگ و دەستدرێژی

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جووڵەی كەشتیوانیی لە گەرووی هورمز بۆ 4% دابەزیوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵكوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و ڕێگری لە پەرستشی موسڵمانان بەردەوامە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزشكیان: جەنگ و دانوستان دوو بژاردەی هەمیشەكراوەی تارانن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیكەی یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە نێو گەدەی سێ هاووڵاتی ئێرانیدا دۆزرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میسر و قه‌ته‌ر: پێویسته‌ ئازادیی كه‌شتیوانی له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سوور ده‌سته‌به‌ر بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران كات به‌فیڕۆدان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیمارات ده‌ڵێت دوو مووشه‌كی بالیستی له‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵدراون و ئێرانیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌

سەرەتا