2 کاتژمێر پێش ئێستا 109 جار خوێنراوەتەوە

جووڵەی كەشتیوانیی لە گەرووی هورمز بۆ 4% دابەزیوە

پەیام 

بەراورد بە پێش هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران جووڵەی كەشتیوانیی لە گەرووی هورمز بۆ 4% دابەزیوە.

دەستەی ئۆپڕاسیۆنە دەریاییەكانی بەریتانیا ڕایگەیاند: بەراورد بە پێش هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران لە 28ی شوبات، جووڵەی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز بۆ 4% دابەزیوە.

ئەم ئامارە نوێیە لە ڕاپۆرتێكی هەفتانەدا هاتووە كە تاوەكو 7ی ئابی ئەمساڵ دەخایەنێت و ناوچەكانی دەریای سوور و عومان دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە "لە حەوت ڕۆژدا تەنیا 18 كەشتی بەرەو دەرەوە و 21 كەشتی بەرەو ناوەوە تێپەڕیون. كۆی گشتی تێپەڕبوونی كەشتییەكان لە سەرەتای جەنگەوە گەیشتووەتە 857 كەشتی بەرەو دەرەوە و 593 كەشتی بەرەو ناوەوە". 

دەستە بەریتانییەكە ئەم دابەزینە توندەی جووڵەی كەشتیوانیی لە گەرووی هورمز بە نیشانەی كاریگەرییە گەورەكانی ململانێ سەربازییەكان لەسەر بازرگانی جیهانی و هاتوچۆی دەریایی لە ناوچەكەدا لێك دەداتەوە.

سەبارەت بە ئاماری ڕووداو و ئەو زیانانەی بەر كەشتییەكانیش كەوتوون، ڕاپۆرتەكە دەریدەخات كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 74 ڕووداو و 88 حاڵەتی هۆشدارییدان و 34 چەتەییش تۆمار كراوە، لەو میانەیەشدا 54 ڕاپۆرت لە زیانگەیاندن بە كەشتیی دراوە و 23 حاڵەتی مردن و برینداریش تۆمار كراوە.  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێزى بەرگریمان بۆ ڕێگریكردنە لە جەنگ و دەستدرێژی

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جووڵەی كەشتیوانیی لە گەرووی هورمز بۆ 4% دابەزیوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵكوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و ڕێگری لە پەرستشی موسڵمانان بەردەوامە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزشكیان: جەنگ و دانوستان دوو بژاردەی هەمیشەكراوەی تارانن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیكەی یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە نێو گەدەی سێ هاووڵاتی ئێرانیدا دۆزرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میسر و قه‌ته‌ر: پێویسته‌ ئازادیی كه‌شتیوانی له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سوور ده‌سته‌به‌ر بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران كات به‌فیڕۆدان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیمارات ده‌ڵێت دوو مووشه‌كی بالیستی له‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵدراون و ئێرانیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌

سەرەتا