1 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
منداڵانى غەززە لە ڕێگەى كەرنەڤاڵێكی مەلەوانی خەمەكانیان دەگۆڕن بە خۆشی
پەیام
هەزار و 300 منداڵی ڕزگاربووی جەنگ لە كەرنەڤاڵێكی مەلەوانی كەناراوەكانی غەززەدا خەمەكانیان دەگۆڕن بۆ خۆشی.
لە كەناراوە گەرمەكانی غەززە، شەپۆلەكانی دەریا بوونە ئامێزێكی ئارام بۆ نزیكەی هەزار و 300 منداڵ، كە بەشدارییان لە گەورەترین وانەی مەلەوانی بەكۆمەڵدا كرد.
ئەم چالاكییە بە ناوی "مەلەوانیكردن لەگەڵ غەززە 2026"، هەم وەرزش و هەم كەرنەڤاڵێكە بۆ شتنەوەی شوێنەواری ترس و ئازاری ساڵانی جەنگ و ئاوارەیی.
منداڵەكان بە پێكەنین و ڕاكردن بەسەر لمەكەدا، هەوڵی گێڕانەوەی ئەو منداڵییە دەدەن كە جەنگ لێی دزیبوون.
سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە ئامانجیانە ناوی غەززە بخەنە كتێبی گینسەوە بۆ گەورەترین وانەی مەلەوانی لە یەك شوێندا، كە هاوكات لە چەندین وڵاتی دیكەی جیهانیشدا چالاكی هاوشێوە بۆ پشتیوانی غەززە بەڕێوە چوو.
ئەم هەنگاوە تەنها سەرەتایەكە، چونكە بڕیارە هەفتەی داهاتوو سێ هەزار منداڵ لە كەرنەڤاڵێكی گەورەتردا كۆ ببنەوە، تا نیشانی جیهانی بدەن كە غەززە سەرەڕای برینە قووڵەكانی، هێشتا حەزی لە مەلەوانیكردن و گەیشتن بە كەناری ئارامییە.
ئەمە و بەپێی ئامارەكانی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی فەڵەستینی لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023ەوە زیاتر لە 21 هەزار منداڵ لە كەرتی غەززە كوژراون و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان یونیسێفیش لە سەرەتای ئەم مانگەكدا بڵاوی كردووەتەوە، كە لە دوای ئاگربەستەوە و لانیكەم 300 منداڵ لە كەرتەكە كوژراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە