1 کاتژمێر پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ جارێکى دیکە گەرووی هورمزى وەك خاكی نوێی ئەمریكا ناوبردەوە
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە گەرووی هورمز بە خاكی ئەمریكا ناو دەبات و جەختیش لەسەر بژاردەی سەربازی دژی ئێران دەكات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كاتی بانگەشەیەكی هەڵبژاردندا لە كارۆلاینای باشوور ڕایگەیاند كە گەرووی هورمز بە "خاكی ئەمریكا" دادەنێت و ئاماژەی بەوە كرد كە فشارەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر ئێران بە مەبەستی ڕێگریكردنە لە دەستكەوتنی چەكی ئەتۆمی، چونكە ڕێگەدان بە تاران بۆ خاوەندارێتی ئەو چەكە كارەساتبار دەبێت.
ترەمپ ئاشكرای كرد كە ئەمریكا چاودێری وردی بارودۆخەكە دەكات و هێشتا بژاردە سەربازییەكان لە دژی ئێران كراوەن، هەر چەندە لە ئێستادا جەخت لەسەر فشارە ئابوورییەكان دەكرێتەوە.
ناوبراو پێشبینی كرد دوای كۆتاییهاتنی ململانێكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی، نرخی وزە و نەوت بۆ ئاستێكی زۆر نزم دابەزن.
پێش چەند ڕۆژێك لەمەوبەریش، سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ترووس نەخشەیەكی گەرووی هورمزی بڵاوكردەوە و بە "خاكی نوێی ئەمریكا" ناوی برد، ئەمەش كاردانەوەی توندی ئێرانییەكانی لێ كەوتەوە.
ترەمپ جەختی كردەوە كە ئەمریكا كۆنترۆڵی تەواوی ناوچەكەی لەدەستدایە و ئێرانیش زۆر خوازیاری ڕێككەوتنە، بەڵام هێشتا ئامادە نییە بۆ واژۆكردنی ئەو ڕێككەوتنەی كە واشنتۆن دەیەوێت، بۆیە فشارەكان بە توندی بەردەوام دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە