2 کاتژمێر پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: تاكو ئێستاش بژاردهی سهربازی دژ به ئێران لهسهر مێزه
پهیام
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ وێڕی ئاماژەدان بە بەردەوامی بژاردەی سەربازیی دژ بە ئێران، ڕایگەیاند، "ئێرانییەکان دەیانەوێ ڕێک بکەون، بەڵام ئامادەیی ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی باش نین".
ترەمپ لە میانی سەردانێکیدا بۆ بنکەیەکی هێزەکانی ئاسمانی وڵاتەکەی لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور، وەڵامی پەیامنێرانی دایەوە و رایگهیاند، تا ئێستاش بژاردەی سەربازیی دژ بە ئێران لەسەر مێزە.
کاتێک پرسیار لە ترەمپ کرا کە ئایا گەمارۆکانی ئابووری بەو واتایە دەێت کە بژاردەی سەربازیی دژ بە ئێران سنووردار کراوە، وتی: "نە، بە هیچ شێوەیەک وا نییە. ئەوە تەنیا بەو واتایە دێت کە ئێمە چاوەدێری ئەوە دەکەین بزانین چی ڕوودەدات".
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە و وتیشی: "ئێرانییەکان دەیانەوێ ڕێک بکەون، بەڵام ئامادەی ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی باش نین".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە