1 کاتژمێر پێش ئێستا
177 جار خوێنراوەتەوە
رۆژنامەی تەلەگراف: هاککەرانی ئێرانی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبایان لە بەریتانیا لەکارخست
پەیام
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیی بێپێشینەدا، هاککەرانی ئێرانی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبایان لە بەریتانیا بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەکارخستووە.
ئەمە یەکەم جارە هاککەرانی سەر بە تاران بتوانن دەستکاریی دامەزراوەیەکی لەو شێوەیە لە بەریتانیا لە کاربخەن. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ڕووداوەکە هاوکات بووە لەگەڵ زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر ژێرخانی ئاو لە ئەمریکا لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا، کە کاریگەریی لەسەر ١٢ ویلایەت دروستکرد و نیگەرانیی لە کۆشکی سپی لێکەوتەوە.
بەرپرسانی بەریتانیا لەسەر بنەمای هۆکاری ئەمنی ڕەتیانکردووەتەوە ناوی وێستگە زیانپێکەوتووەکە ئاشکرا بکەن. بەڵام ئاماژە بەوە کراوە وێستگەکە تا ڕادەیەک بچووک بووە و پچڕانی کارەباکەی کاریگەریی لەسەر دابینکردن یان بەرهەمهێنانی گشتیی وزە لە سەرانسەری بەریتانیادا دروست نەکردووە.
لە وەڵامی ئەم ڕووداوەدا، حکومەتی بەریتانیا بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی وزەی لە وردەکاریی ڕووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە و ڕێنمایی و پێشنیازی ئەمنی نووسراوی ئاڕاستەی کۆمپانیاکان کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەکی هاوشێوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە