2 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانى.. لە پڕۆژەیەکدا ئەندازیارێک گیانیلەدەستدا و چوار کرێکاریش برینداربوون
پەیام
پەیامنێرى پەیام گواستیەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکدا ئەندازیارێک و چوار کرێکار کەوتونەتە نێو چاڵێک و ئەندازیارەکە گیانیلەدەستدا و کرێکارەکانیش بریندار بوون.
وتیشى "لەئێستادا دۆخى تەندروستیی چوار کرێکارە بریندارەکە جێگیرە".
ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە، تەمەنی 31 ساڵە، ناوی محەممەد ئەحمەد و خەڵکی قەزای دەربەندیخانە.
سەبارەت بە دۆخی بریندارەکان، پەیامنێرى پەیام ڕایگەیاند، یەکێک لە کرێکارەکان رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە و سێ کرێکارەکەى دیکەش لە نەخۆشخانە هێڵراونەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە