2 کاتژمێر پێش ئێستا 160 جار خوێنراوەتەوە

كرماشان لەسەر ئاستی ئێران گەیشتە پلەی چوارەمی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی

پەیام   

پارێزگایەكی رۆژهەڵاتی كوردستان پلەی چوارەمی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی لەسەر ئاستی ئێران بەدەست هێنا.

مەنوچەهر حەبیبی، پارێزگاری كرماشان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایگەیاند: بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ، پارێزگای كرماشان لە ساڵی كشتوكاڵی  2024-2025 پلەی چوارەمی ئێرانی لە بەرهەمهێنانی كشتوكاڵیدا بەدەست هێناوە.

مەنوچەهر حەبیبی وتیشی: پارێزگاكە ساڵی ڕابردووش لە پلەی پێنجەم و ساڵانی پێشتریش لە پلەی شەشەمدا بوو.

حەبیبی ئاماژەی بەوە كرد "ئەم سەركەوتنە سەرەڕای وشكەساڵی و ناسەقامگیری دۆخی باران بەدەست هاتووە، هۆكارەكەشی بۆ پلاندانانی زانستی، ماندووبوونی 219 هەزار جووتیاری كرماشان و پەرەپێدانی چاندنی نوێ لە ناوچە گەرمەسێرەكان گەڕاندەوە".

پارێزگای كرماشان كە دوو ملیۆن كەس دانیشتووانەكەیەتی، خاوەنی 950 هەزار هێكتار زەوی كشتوكاڵییە و ساڵانە زیاتر لە 5.5 ملیۆن تۆن بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی و باخی بەرهەم دەهێنێت، لەم بڕە، زیاتر لە چوار ملیۆن و 600 هەزار تۆنی تەنها بەرهەمی زەوییە كشتوكاڵییەكانە، هەروەها بەشێكی زۆر لە بەرهەمەكانیشی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕاكسیۆنی پارتی: بڕیارەكان لەبارەى سزادانی كۆڕەك نایاسایی و ناویژدانیین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كرماشان لەسەر ئاستی ئێران گەیشتە پلەی چوارەمی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. لە پڕۆژەیەکدا ئەندازیارێک گیانیلەدەستدا و چوار کرێکاریش برینداربوون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    خانەنشینان: یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو جێبەجێنەكرێت دەڕژێینە سەر شەقام

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سزای پێبژاردنی دارایی بەسەر جووتیارە كوردەکەى کەرکووکدا سەپێنرا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاتر لە 30 هەزار كتێب لە پێشانگای كتێبی كوردی لە سلێمانی فرۆشراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵات لەڕێگەى قەیرانە دروستکراوەکانەوە سزاى هاوڵاتییان دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سیپان حەمۆ: ئیسرائیل هەوڵى تێکدانى ڕێککەوتنی کورد و سوریا دەدات

سەرەتا