2 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
سیپان حەمۆ: ئیسرائیل هەوڵى تێکدانى ڕێککەوتنی کورد و سوریا دەدات
پەیام
تەلەفزیۆنى سوریا بڵاویکردەوە، سیپان حەمۆ، جێگری وەزیری بەرگریی سووریا ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل هەوڵدەدات ڕێگری لە نزیکبوونەوەی کورد و دەوڵەتی سووریا بکات.
سیپان حەمۆ فەرماندەی پێشووی یەپەگە و هەسەدە کە لە ئێستادا جێگری وەزیری بەرگریی سووریایە جەختى لەوە کردووەتەوە، هەندێک هێز، لە سەرووی هەموویانەوە ئیسرائیل، هەوڵدەدەن ئەم پرۆسەیە تێکبدەن و ئاژاوە بنێنەوە.
ئەوەشى وتووە، "ئێمە قورسترین قۆناغمان تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا ئاستەنگییەکان لەبەردەمماندا ماون".
سیپان حەمۆ، ئاماژەى بەوەشکردووە لەئێستادا دیمەشق پایتەختی هاوبەشی هەموومانە.
لەکۆتایی لێدوانەکەیدا ئەو بەرپرسە باڵایەى سوریا وتیشى "ئەو لایەنانەی دەیانویست کورد وەک ئامرازێکی سەربازی بۆ پلانە ناوچەییەکانی دیکە بەکاربهێنن دۆڕان، لە کاتێکدا تورک، عەرەب و کورد هەموویان پێکەوە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە