2 کاتژمێر پێش ئێستا 21 جار خوێنراوەتەوە

عێراق كار بۆ چالاككردنی كەرتەكانی دیکە و بە تەنها پشتنەبەستن بە نەوت دەکات

پەیام 

ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق كار بۆ چالاككردنی كەرتەكانی دیکە دەکات تاوەكو ئابوورییەکەى تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، كە وەفدێكی باڵای سیاسی عێراقی سەردانی ئێران دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی نەوتهەڵگرەكان بە گەرووی هورمزدا.

ئەحمەد خوزعەلی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان ڕایگەیاند، بەهۆی لێكەوتەكانی جەنگ و ئاستەنگی هەناردەكردنی نەوت، عێراق پێویستی بە 8 تریلیۆن دیناری مانگانە هەیە بۆ دابینكردنی مووچە.

هەرچەندە وەزیری دارایی دڵنیایی داوە، بەڵام بەردەوامی قەیرانی هورمز مەترسی لەسەر كورتهێنانی داهات دروست دەكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد، كە پشتبەستنی تەواوی ئابووری بە نەوت، وڵاتەكەی لەبەردەم قەیرانەكاندا بێ بەرگری كردووە.

بۆیە داوای كرد بەپەلە هەناردەكردن لە ڕێگەی هێڵی جیهانەوە بە توانای 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا دەست پێ بكاتەوە.

جەختیشی كردەوە كە داهاتی خاڵە سنوورییەكان ناتوانێت شوێنی زیانەكانی نەوت بگرێتەوە.

لە ئێستادا ئەنجومەنی نوێنەران كار بۆ دۆزینەوەی بەدیلی خێرا و چالاككردنی كەرتەكانی پیشەسازی، بازرگانی، كشتوكاڵ و وەبەرهێنان دەكات، تاوەكو چیتر ئابووری عێراق تەنها بارمتەی نرخی نەوت و ئاڵۆزییە سیاسییەكانی ناوچەكە نەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق كار بۆ چالاككردنی كەرتەكانی دیکە و بە تەنها پشتنەبەستن بە نەوت دەکات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: شەڕێكی سەختمان دژی گەندەڵی و وشككردنی سەرچاوەكانی دەستپێكردووە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووداوێكی تەقەكردن لە بەغدا كوژرانی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرخی لێكەوتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای تاوانـه‌كانی سووریا موفتی پێشووی به‌ زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی سزا دا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پێشنیازێکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ریاز خستە ڕوو

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: ئەگەری هەیە وادەی كۆكردنەوەی چەكی گروپەكان دوابخرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە پەرلەمانى عێراق کار بۆ كەمكردنەوەی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت دەکرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی عێراق بەڕێژەیەکى زۆر دابەزیوە و حکومەت سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرە

سەرەتا