58 خولەک پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

عێراق پێشنیازێکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ریاز خستە ڕوو

پەیام

بەغدا پێشنیازێکی ئاراستەی ئێران و سعوودیە کردووە بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش، بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی نێوان هەردوو وڵات. 

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی هەواڵیی "عێراقییە" ئاشکرای کرد کە ئامانجی سەرەکیی ئەم دەستپێشخەرییە کەمکردنەوەی ئەو بۆشاییە سیاسییەیە کە ناوبراو بە "قەیرانی متمانە" لەنێوان ڕیاز و تاران وەسفی کردووە. تاوەکوو ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی پێشنیازەکە نەخراوەتەڕوو، هاوکات دەسەڵاتدارانی سعوودیە و ئێران هیچ لێدوان و کاردانەوەیەکی خێرایان سەبارەت بەم هەنگاوە نەبووە. 

ئەم هەوڵەی بەغدا لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە تەنگەژەیەکی سیاسی و ئەمنی و ئابووری توندا تێدەپەڕێت و چەندین جار لە ئێران و عێراقەوە هێرشی درۆنی کراوەتە سەر ژێرخانی وزەی سعودییە و ئەو وڵاتەش ناڕەزایەتی و کاردانەوەی توندی نواندووە. 

لە ٢٧ی تەممووزی ڕابردوودا، وەزارەتی بەرگریی سعوودیە ڕایگەیاند چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە کە لە خاکی عێراقەوە هەڵفڕیبوون و هەوڵی بەئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکانیان لە ناوچەی ڕۆژهەڵات و ڕیاز دابوو. هاوکات کۆتایی مانگی ڕابردووش سعودییە بە هاوکاری ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارە عێراقییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    عێراق پێشنیازێکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ریاز خستە ڕوو

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: ئەگەری هەیە وادەی كۆكردنەوەی چەكی گروپەكان دوابخرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە پەرلەمانى عێراق کار بۆ كەمكردنەوەی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت دەکرێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی عێراق بەڕێژەیەکى زۆر دابەزیوە و حکومەت سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق گفتوگۆ لەسەر قەیرانی دارایی و پڕۆژەیاسای قەرزدەكات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا ناوی كاندیدەكانی بۆ دوو وەزارەت دەداتە سەرۆكوەزیران

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق شەش هەزار بەندكراوی بیانی بۆ 61 وڵاتی جیاواز دەنێرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەى پەیوەندییەکانى عێراق: كۆڕەك چوار ترلیۆن دیناری ناوخۆ و یەك ملیار دۆلاری دەرەوە قەرزارە

سەرەتا