1 کاتژمێر پێش ئێستا
195 جار خوێنراوەتەوە
ئەو کەسانەى فۆڕمى حەجیان کەموکوڕیی هەیە ناویان ناچێتە ناو تیروپشکەوە
پەیام
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەى فۆڕمەکانیان کەموکوڕیی هەیە بە زووترین کات چاکى نەکەن ناویان ناچێتە ناو تیروپشکەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی ئاڕاستەی ئەو هاووڵاتیانە کردوە کە بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ ناوی خۆیان تۆمار کردووە و کەم و کوڕی لە فۆرمەکانیاندا هەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، زیاتر لە 1600 کەس لە ڕێگەی نامەوە ئاگادار کراونەتەوە کە فۆرمەکانیان هەڵە یان کەم و کوڕی تێدایە و پێویستە چاکی بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو هاووڵاتیانە نامەکانیان نەکردووەتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکیان ئەنجام نەداوە.
حەج و عومرەی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەرچی زووە لە ڕێگەی ئەکاونتەکانیان یان هەژماری "KRDPass" سەیری فۆرمەکانیان بکەنەوە بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی نامەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ چووە یان نا.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر کەسێک نامەی بۆ گەڕابێتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کەم و کوڕی فۆرمەکەی چاک نەکات، ناوی ناچێتە ناو تیروپشکەوە و مافی بەشداریکردنی لە حەجی ئەمساڵ دەفەوتێت.
ئەمساڵ 120 هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان ناویان بۆ پڕۆسەى حەج تۆمارکردووە، بڕیا لە سەرەتاى مانگى داهاتوو تیروپشک بۆ ساڵەکانى 2027 و 2028 بکرێت و بۆ هەر ساڵێکیان زیاترلە پێنج هەزار کەس هەڵبژێردرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە