2 کاتژمێر پێش ئێستا
165 جار خوێنراوەتەوە
ڕووداوێكی تەقەكردن لە بەغدا كوژرانی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرخی لێكەوتەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕاگەیاند كە بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرخ لە بەغدا لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی بۆ لابردنی زێدەڕۆیی لە ناوچەی دۆرە کوژراوە و ژمارەیەک کارمەندی پۆلیسیش بریندار بوون.
شانەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە تێمێکی ھاوبەشی شارەوانیی و پۆلیسی کەرخ لە کاتی لابردنی زێدەڕۆیی لە ناوچەی دۆرە لەلایەن کەسێکەوە تەقەیان لێکراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ئاکامی تەقەکردنەکەدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرخ لە بەغدا کوژراوە و ژمارەیەک کارمەندی پۆلیسیش بریندار بوون.
ھاوکات وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا پشتڕاستی کردووەتەوە لەو ھەڵمەتەی لابردنی زێدەڕۆییەکاندا لە ناوچەی دۆڕە لە ئاکامی تەقەکردن لەلایەن کەسێکەوە، ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرخ لە بەغدا بە پلەی عەمید لەگەڵ کارمەندێکی پۆلیس کوژراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ھەر لە ئاکامی تەقەکردنەکەدا، چوار کارمەندی دیکەی پۆلیسی فیدراڵیی بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە