54 خولەک پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكیان: بەهۆى گەمارۆکانەوە هەناردە و هاوردەکردنی ئێران نزیکەی 35% دابەزیوە
پەیام
مەسعود پزیشكیان، سەرۆککۆماری ئێران راگەیاند، بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و ئەو گەمارۆ دەریاییەی کە بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپێنراوە، هەناردە و هاوردەکردنی ئێران نزیکەی 35% دابەزیوە، ئەمەش کاریگەری تەواوی کردوەتە سەر ئابوری وڵاتەکەیان.
راشیگەیاند، درێژەکێشانی گەمارۆکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتر و گرانبوونی کاڵاکان، بەوپێیەی تێچووی گواستنەوە و هاوردەکردن زیادیکردووە.
پزشکیان باسی لەوەشکرد وڵاتەکەی لەسەر گەنجینەیەکی گەورەیە و نابێت هاووڵاتییەکانیان برسیبن، ئەگەر نەتوانن کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکەن و سەرقاڵی ململانێی سیاسی بن، چۆن وەڵامی خوا بدەنەوە.
سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری و دابینکردنی پێداویستییەکان، پزشکیان رایگەیاند لەڕێگەی بەشداریپێکردنی خەڵکەوە دەکرێت تا رادەیەکی زۆر کێشەی توێژە کەمدەرامەتەکان و کێشەی نیشتەجێبوون چارەسەر بکرێت.
سەرۆککۆماری ئێران داواشی کرد لەبری تۆمەتبارکردنی یەکتر، کەموکوڕییەکانی یەکتر پڕبکەنەوە، چونکە ناتوانێت بە تەنیا وڵات راستبکاتەوە و دەبێت هەمووان پێکەوە هەوڵی تێپەراندنی قەیرانەکە بدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە