49 خولەک پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
سبەینێ پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە و ئەگەری تاوە بارانی کورت خایەن هەیە
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانى گەرما بە بەرزى دەمێنێتەوە، سبەینێش پلەکانى گەرما چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە و ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
پلەکانى گەرماش بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 29-8-2026
کەش/ بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت . هەندێک کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن لە کات و شوێنی جیا جیادا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند (10 - 20) کم/ک .هەندێک کات خێراییەکەی دەگۆڕێت بۆ سەرووی 30 کم /ک.
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزتردەبنەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
سبەى یەک شەممە 30-8-2026
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن لە کات و شوێنی جیا جیادا لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکان بەردەوامی هەیە.
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند (10 - 20) کم/ک .هەندێک کات خێراییەکەی دەگۆڕێت بۆ سەرووی 30 کم /ک.
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 2- 3 ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
29 -8 -2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە