6 رۆژ پێش ئێستا 231 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردن 22 مانگى تێپەڕاند و پارتى و یەکێتى لەسەر پێکهێنانى حکومەت ڕێکنەکەوتوون

پەیام

 زیاترلە 22 مانگە هەڵبژاردن کراوە و هێشتا پارتى و یەکێتى لەسەر پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێم ڕێکنەکەوتوون.

مه‌حمود محه‌مه‌د، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند، له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌سته‌ڵه‌كی نێوان پارتی و یه‌كێتی شكێنراوه‌ و بەمنزیکانە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە. 

راشیگه‌یاند، "پێویستە لە زووترین کاتدا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکەن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌سته‌ڵكی نێوان پارتی و یه‌كێتی شكێنراوه‌ و لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و کۆبونەوەی لوتکەش دواتر ئه‌نجامده‌درێت. 

وتەبێژی پارتی سوپاسی ئەو لایەنە سیاسییانەشى کرد کە رۆڵیان هەبووە لە هەوڵدان بۆ شکاندنی ئەو چەقبەستوییە سیاسییەی هەیە و وتی، "لایەنەکان بەشێکن لەم پرۆسەیە و ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەییان لەسەر شانە".

ڕۆژى 20ى 10ى 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و دواى زیاترلە 22 مانگ لە هەڵبژاردن تاوەکو ئێستا پەرلەمان کارا نەکراوەتەوە و کابینەی دەیەمی حکومەتیش پێکنەهێندراوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەى هەزاران گەریلا بۆ باكووری كوردستان دەکرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی جەخت لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ توركیا دەكاتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: وەرزی باران لەناکاوو بە بڕی زۆر دەست پێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای ئاسیاپەی بە فەرمی پرۆگرامی کارتەکانی ماستەرکاردی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دژه‌ تیرۆر: ١٠ درۆن له‌ ئاسمانی هه‌ولێر خرانه‌ خواره‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام گەرمای بەتین کۆتایی هاتووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. ته‌قینه‌وه‌ ڕوویدا و قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌

سەرەتا