6 رۆژ پێش ئێستا 260 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا هاوكارییەکانى بۆ پێشمەرگە دەبڕێت و ڕێككەوتنی ئەمنیش نوێ ناكاتەوە

پەیام 

ئەمریكا هاوكارییە سەربازییەكان بۆ هێزی پێشمەرگە دەبڕێت و ڕێككەوتننامەی ئەمنیی نێوانیشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان نوێ ناكاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەناڵی بی بی سی بەریتانی كە لە چوار سەرچاوەی ئاگادارەوە زانیارییەكانی پێ گەیشتووە "ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پلانی هەیە هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ببڕێت و لەو بارەوە وەزارەتی جەنگی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكی ئەمدواییەدا لەگەڵ سەركردەكانی هەرێم پێی ڕایگەیاندوون كە یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئەمنیی نێوانیان نوێ ناكرێتەوە كە لە 30ی مانگی داهاتووی ئەمساڵدا كۆتایی دێت". 

ئەم بڕیارە هاوكاتە لەگەڵ كشانەوەی دوایین هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و كۆتاییهاتنی فەڕمیی ئەركی دژ بە داعش.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی بی بی سی هێزەكانی پێشمەرگە لە ساڵی دارایی 2026دا بڕی 61 ملیۆن دۆلاریان بۆ مووچە و مەشق و پڕچەككردن لە ئەمریكا وەرگرتووە، بەڵام پێنتاگۆن پێشنیاری كردووە بۆ ساڵی 2027 ئەم بودجەیە بە تەواوی ببڕدرێت. 

شارەزایان هۆشداری دەدەن كە ئەم هەنگاوە هاوپەیمانێكی دێرینی ئەمریكا لاواز دەكات، بەتایبەت لە كاتێكدا كە گرژییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران پێی ناوەتە مانگی شەشەم و هیچ ئاسۆیەكیش بۆ كۆتاییهاتنی لەئارادا نییە.

سەرەڕای هیوای بەرپرسانی كورد بۆ نوێكردنەوەی هاوكارییەكان، بەڵام ئیدارەی ترەمپ جەخت لە كەمكردنەوەی خەرجییە سەربازییەكان و تێوەگلانی ئەمریكا لە ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەى هەزاران گەریلا بۆ باكووری كوردستان دەکرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی جەخت لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ توركیا دەكاتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: وەرزی باران لەناکاوو بە بڕی زۆر دەست پێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای ئاسیاپەی بە فەرمی پرۆگرامی کارتەکانی ماستەرکاردی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دژه‌ تیرۆر: ١٠ درۆن له‌ ئاسمانی هه‌ولێر خرانه‌ خواره‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام گەرمای بەتین کۆتایی هاتووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. ته‌قینه‌وه‌ ڕوویدا و قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌

سەرەتا