1 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

تەقینەوەیەك لەبەردەم كۆشكی دادی حەسەكە دوو قوربانی لێكەوتەوە

پەیام 

لە ئەنجامی تەقینەوەی نارۆنجۆكێكی دەستی لەبەردەم كۆشكی داد لە شاری حەسەكەی رۆژئاو ای كوردستان، باوكێك و منداڵێكی گیانیان لەدەست دا. هێزە ئەمنییەكانیش دەستبەجێ دەوری ناوچەكەیان گرت بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان.

بەپێی تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا، تەقینەوەكە كاتژمێر 9:30ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ڕووی داوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی پشتڕاستی كردەوە كە هۆكاری ڕووداوەكە نارۆنجۆكێكی دەستی بووە كە لەبەردەم باڵەخانەی "كۆشكی داد" تەقیوەتەوە.

خالید ئەلخالید بەڕێوەبەری تەندروستی حەسەكە ڕایگەیاند، بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانە پیاوێكی تەمەن سی ساڵان و منداڵێكی تەمەن 13 ساڵانی وەرگرتووە كە بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە دوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، كە تا ئێستا ناسنامەی هەردوو قوربانیەكە دیار نییە، چونكە هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەكی فەرمییان پێ نەبووە لە كاتی ڕووداوەكەدا.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەكانی شاری حەسەكە ناوچەكەیان بە تەواوی گەمارۆداوە و ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هێمنی و لێكۆڵینەوە لە وردەكارییەكانی تری ئەم كارەساتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقینەوەیەك لەبەردەم كۆشكی دادی حەسەكە دوو قوربانی لێكەوتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەى سلێمانی کەمیکردووە و نزیكه‌ی هه‌شت ملیار دیناره‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. مەزڵوم عەبدی بوو بە ڕاوێژكار و زمانی كوردیش كرایە فەرمی

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەکانى گەرما سێ پلە بەرزتر دەبێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو کەسانەى فۆڕمى حەجیان کەموکوڕیی هەیە ناویان ناچێتە ناو تیروپشکەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ كوردانی ڕۆژاوا چەند پۆستێكی باڵا لە ناو حکومەتى سووریا ئامادە كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌رما ده‌شكێت و كه‌ش فێنك ده‌بێت

سەرەتا