2 کاتژمێر پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

سووریا.. مەزڵوم عەبدی بوو بە ڕاوێژكار و زمانی كوردیش كرایە فەرمی

پەیام 

سەرۆكی سووریا، مەزڵوم عەبدیی وەك ڕاوێژكاری خۆی دەستنیشان كرد. هەروەها پەروەردەی سووریا بڕیاری بۆ خوێندنی زمانی كوردی وەكوو وانەیەك لە قوتابخانەكاندا، دەركرد.

ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)ی وەك ڕاوێژكاری سەرۆكایەتی كۆمار دەستنیشان كرد. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات كە عەبدی هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی هەسەدە و تێكەڵبوونی تەواوەتی بە دامەزراوەكانی دەوڵەتی سووریا ڕاگەیاند و لە دیمەشق ئاماژەی بەوە كرد كە وڵات چووەتە قۆناغێكی نوێی ئاشتی و بونیادنانەوە و سەردەمی چەك كۆتایی هاتووە.

هاوكات، وەزارەتی پەروەردەی سووریا بڕیاری دا زمانی كوردی وەك "زمانێكی نیشتمانی" لە هەموو قۆناغەكانی خوێندندا پەیڕەو بكرێت، بەتایبەت لەو ناوچانەی كوردەكان ڕێژەیەكی بەرچاوی دانیشتووانەكەی پێكدەهێنن. 

بڕیاریشە حكومەت مامۆستا و پێداویستییە پەروەردەییەكان بۆ ئەم مەبەستە دابین بكات، كە وەك وەرچەرخانێكی مێژوویی لە مێژووی نوێی سووریادا دەبینرێت.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت كە پێشتر بابەتی زمان یەكێك بوو لە خاڵە هەرە ناكۆكەكانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حكومەتی ناوەندی. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 خولەک پێش ئێستا

    تەقینەوەیەك لەبەردەم كۆشكی دادی حەسەكە دوو قوربانی لێكەوتەوە

  • 51 خولەک پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەى سلێمانی کەمیکردووە و نزیكه‌ی هه‌شت ملیار دیناره‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. مەزڵوم عەبدی بوو بە ڕاوێژكار و زمانی كوردیش كرایە فەرمی

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەکانى گەرما سێ پلە بەرزتر دەبێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو کەسانەى فۆڕمى حەجیان کەموکوڕیی هەیە ناویان ناچێتە ناو تیروپشکەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ كوردانی ڕۆژاوا چەند پۆستێكی باڵا لە ناو حکومەتى سووریا ئامادە كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌رما ده‌شكێت و كه‌ش فێنك ده‌بێت

سەرەتا