6 رۆژ پێش ئێستا 377 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم: نەوتمان بە نرخى شارەکانى عێراق پێبدرێت به‌نزین به‌ 450 دینار دابه‌شدەکەین

پەیام 

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت "بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌نزین به‌ 450 دینار دابه‌ش بكه‌ن، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی خوارو ناوه‌ڕاست، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ چوار دۆلار بداته‌ پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم".

كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ بە رۆژنامه‌نوسانى وت "پرسیاری ئێوه‌ و زۆربه‌ی خه‌ڵكیشه‌ بۆچی به‌نزین به‌ 450 دینار له‌ هه‌رێم دابه‌ش ناكرێت؟، بە ڕاستی هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوە بووە هیچ جیاوازییەک لە نێوان هاوڵاتییەک لە باشوری عێراق یان ناوەڕاست له‌گه‌ڵ هەرێمدا نەبێت".

وتیشی "وه‌زاره‌تی نه‌وتی حکومەتی فیدراڵی هەر بەرمیلێک نه‌وت به‌ 5900 دینار دەداتە پاڵاوگەكان، واتە به‌ کەمتر لە ٤ دۆلار، بەڵام لە هەمان کاتدا بۆ حکومەتی هەرێم بە 16 دۆلارە".

ئەوەشى خستەڕوو، "ئەگەر تەنانەت بە 4 دۆلاریش بۆیان دابین بكه‌ن، ئەم 50 هەزار به‌رمیل نه‌وتە وەک بەرهەمهێنان به‌شی هەرێم ناکات، ئێمە پێشتریش وتبوومان 115 هەزار به‌رمیل كه‌ ئەمەش نزمترین ئاستی داواکاریی هەرێمە".

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان جەختى لەوەشکردەوە، بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین به‌ 450 دینار دابین بكرێت له‌ هه‌رێم، دەبێت بە هەمان نرخ کە عێراق خۆی مامەڵەی پێده‌كات کە 4 دۆلارە نه‌وت بۆ هه‌رێم دابین بكات له‌گه‌ڵ دابینكردنی 115 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەى هەزاران گەریلا بۆ باكووری كوردستان دەکرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی جەخت لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ توركیا دەكاتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: وەرزی باران لەناکاوو بە بڕی زۆر دەست پێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای ئاسیاپەی بە فەرمی پرۆگرامی کارتەکانی ماستەرکاردی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دژه‌ تیرۆر: ١٠ درۆن له‌ ئاسمانی هه‌ولێر خرانه‌ خواره‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام گەرمای بەتین کۆتایی هاتووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. ته‌قینه‌وه‌ ڕوویدا و قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌

سەرەتا