1 کاتژمێر پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. دۆسیەی كوژرانی ڕێبەری باڵا و منداڵانی قوتابخانەی میناب ئامادە دەكرێت
پەیام
دۆسیەی كوژرانی رێبەری باڵا و چوار ئەندامی خێزانەكەی و منداڵانی قوتابخانەی میناب ئامادە دەكرێت بۆ ئەوەی دادگا بڕیاری لەبارەوە بدات.
عەلی ساڵحی، داواكاری گشتی لە تاران لیستی تۆمەتەكانی لە هێرشی دوژمنكارانەی ئەمریكا و ئیسرئیل بۆ شەهیدكردنی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای پێشووی ئێران و چوار ئەندامی خێزانەكەی و دۆسیەی شەهیدكردنی منداڵانی قوتابخانەی میناب دەركرد.
وتی: ئەو دۆسیەیە لەدوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوە و دیراسەكردنی بەڵگەنامە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان ڕەوانەی دادگا دەكرێت بۆ پێداچوونەوە و دەركردنی حوكم و بەدوداچوونی دادوەریی بۆ هەموو ئەوانەی تێوەگلاون و پلانیان بۆ ئەو تاوانە داناوە و ئەنجامیانداوە.
لە لیستی تۆمەتەكەدا باس لەوەكراوە ئەو هێرشەی باڵاترین پۆستی سیاسی و سەركردایەتی ئێرانی گرتەوە، ئامانج لێی دروستكردنی هەڵە بوو لە پەیكەری دەسەڵات و دروستكردنی كاریگەری لەسەر سیاسەتەكانی وڵات بوو و لە ڕوانگەی یاسایی و بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەبێت بەرپرسیارێتی بكەوێتە ئەستۆی ئەنجامدەران و پلاندانەران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە