57 خولەک پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
سبەى مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دابەشدەکرێت
پەیام
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ئەمڕۆ له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، سبهی 30ى 8ى 2026 موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.
ئەوەشى خستووەتەڕوو "سبهی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکرێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، هاوکات لەهەمانکاتدا دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای1ی 7ی 2024هوه بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
لە ماوەى 11 ساڵى ڕابردوودا فەرمانبەرانى هەرێم کەمترین مووچەیان لە کاتى خۆیدا وەرگرتووە و بەردەوام مووچەکانیان بە دواکەوتوویی وەرگرتووە، ئەمە جگەلەوەى چەندین مووچەی تەواویشیان پێنەدراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە