6 رۆژ پێش ئێستا 359 جار خوێنراوەتەوە

هاوسەرۆکی پەیەدە: خەباتەکەمان لە چەکدارییەوە بۆ کارى سیاسی دەگۆڕین

پەیام

غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پەیەدە ڕایگەیاند، هێزە کوردییەکان لە قۆناغی خەباتی چەکدارییەوە بەرەو خەباتی سیاسی و دەستوری هەنگاو دەنێن.

جەختی لەوەشکردەوە، کە زمانی کوردی لە سوریای نوێدا دەبێتە زمانێکی فەرمی و یەکینەکانی پاراستنی ژنانیش (یەپەژە) پێگەی خۆیان دەبێت. 

وتیشى "بوونی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە دیمەشق بە مەبەستی چەسپاندنی ماف و دەستکەوتەکانە".

غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) ئەمڕۆ لە میانی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی شەهیدان لە شاری قامیشلۆ، وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا تیشکی خستە سەر ستراتیژی نوێی کورد لە سوریا.

حەسۆ وتى "کورد لە ئێستادا لە قۆناغی گواستنەوەدایە و خەباتەکەی لە شێوازی چەکدارییەوە بۆ کاری سیاسی و دەستوری دەگۆڕێت، تا لەو ڕێگەیەوە مافە نەتەوەییەکان مسۆگەر بکرێن.

هاوسەرۆکی پەیەدە بەڵێنیدا کە لە سوریای نوێدا، زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لە دەستوردا دەناسرێت و جێگیر دەکرێت، ئەمەش وەک یەکێک لە دەستکەوتە سەرەکییەکانی خەباتی ساڵانی ڕابردوو. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەى هەزاران گەریلا بۆ باكووری كوردستان دەکرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی جەخت لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ توركیا دەكاتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: وەرزی باران لەناکاوو بە بڕی زۆر دەست پێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای ئاسیاپەی بە فەرمی پرۆگرامی کارتەکانی ماستەرکاردی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دژه‌ تیرۆر: ١٠ درۆن له‌ ئاسمانی هه‌ولێر خرانه‌ خواره‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام گەرمای بەتین کۆتایی هاتووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. ته‌قینه‌وه‌ ڕوویدا و قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌

سەرەتا