1 کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی قوربانیانی غــەززە به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

په‌یام
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە شه‌هیدبوون گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٤٤٩ کەس. 
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، بڵاو کردەوە. 
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا بیست تەرم گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی غەززە و ١٨ کەسی دیکەش بریندار بوون. 
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە لە دەستپێکی ئاگربەست لە غەززە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا، هەزار و ٣١٣ کەس  شه‌هیدبوون و چوار هەزار و ٣٦١ فەڵەستینیش بریندار بوون و تەرمی ٨١٥ کەسیش لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەهێندراون. 
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە  شه‌هیدبوون، گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٤٤٩ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧٤ هەزار و ٤٧٢ کەس بەرز بووەتەوە. 
ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: بەبێ ڕەزامەندی ئێمە هیچ کەشتییەک بە هورمزدا تێناپەڕێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەی قوربانیانی غــەززە به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاڵیباف وەزیری خەزێنەی ئەمریكا بە درۆزن و ئابووری واشنتۆن بە شكستخواردوو ناودەبات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. دۆسیەی كوژرانی ڕێبەری باڵا و منداڵانی قوتابخانەی میناب ئامادە دەكرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران كردنەوەی گەرووی هورمز بە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی ئەمریكا دەبەستێتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا کرانەوەى گەرووى هورمزى ڕاگەیاند و ئێران بە درۆ ناوى دەبات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: بەهۆى گەمارۆکانەوە هەناردە و هاوردەکردنی ئێران نزیکەی 35% دابەزیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوی دەریاوانی: شەش هەزار دەریاوان لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە

سەرەتا