5 رۆژ پێش ئێستا 282 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا: وڵاتانى ئەوروپا لە ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكان دژی وڵاتەکەمان بەشدارن

پەیام

ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت: هیچ ئاماژەیەك بۆ باشتربوونی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا لە ئارادا نییە.

دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕووسیا (كرێملن) لە لێدوانێكدا سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییەكانی ئێستای ڕووسیا و ئەورووپا وتی: لە ئێستادا هیچ هۆكارێك بۆ گەشبینی بەدی ناكەم، چونكە نەوەی ئێستای سیاسییەكانی نێو دەسەڵات لە ئەورووپا، نەك تەنیا لە لێدوانەكانیاندا، بەڵكوو بە كردەوەش پەنا بۆ هەڵوێستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا دەبەن.

پێسكۆڤ جەختیشی كردەوە، وڵاتانی ئەورووپا تەواوی توانا سەربازییەكانی خۆیان كۆ كردووەتەوە و دژی ڕووسیا ئاڕاستەیان كردووە و بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكان دژی ڕووسیا بەشدارن.

پێسكۆڤ ئاماژەی بەوەش دا "پێویستە بە باشی لەو ڕاستییە تێبگەین كە بێگومان دەبێت بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەكان بە كراوەیی بمێنینەوە و هەر واش ماوینەتەوە، بەڵام دەبێت بە وردی بزانین مامەڵە لەگەڵ كێدا دەكەین؟!".

دوێنێ، هەینیش، میخائیل گالۆزین، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاندبوو: ئەورووپا دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا تەنیا بۆ ئەوە بەكار بهێنێت تا مۆڵەتێكی كاتیی بە كیێڤ بدات بۆ هەناسەدان و خۆڕێكخستنەوە لە بەرەكانی جەنگدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 48 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریکا.. دەركردنی كۆچبەران كراوەتە یاری ڤیدیۆیی و ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای 9 ڕۆژ لە لافاوەكەی نیپاڵ دوو كرێكار بە زیندوویی ڕزگار كران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەرزى نرخی وزە و لێشاوی كۆچبەران بەریتانیا بەرەو كارەسات دەبات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنى پۆشینی حیجاب کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

سەرەتا