5 رۆژ پێش ئێستا 196 جار خوێنراوەتەوە

ئایسلەندا.. دەستپێكردنەوەی دانوستان بۆ چوونە نێو یەكێتیی ئەورووپایان ڕەتكرایەوە

پەیام

لە ڕاپرسییەكدا زۆرینەی هاووڵاتیانی ئایسلەندا دەستپێكردنەوەی دانوستان بۆ چوونە نێو یەكێتی ئەورووپایان ڕەت كردەوە.

لە ڕاپرسییەكی چارەنووسسازدا، دەنگدەرانی ئایسلەندا بە ڕێژەی 52% ڕەتیان كردەوە وڵاتەكەیان دەست بە دانوستانەكانی ئەندامبوون لە یەكێتیی ئەورووپا بكاتەوە.

بەپێی ئەنجامە كۆتاییەكانی ڕیفراندۆمەكە كە دوێنێ، شەممە بەڕێوەچوو "كەمپی دژ بە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان سەركەوتنیان بەدەست هێنا و دەنگدەران پاڵپشتی ئەو بۆچوونەیان كرد كە دەڵێت "كەرتی ماسیگری بۆ وڵاتەكەیان هێندە هەستیارە كە ناكرێت بخرێتە مەترسییەوە"، بۆیە بڕیاری مانەوەیان لە دەرەوەی یەكێتییەكە هەڵبژارد و پڕۆژەی حكومەتیان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئەندامێتی ڕەت كردەوە.

لایەنگرانی چوونە نێو یەكێتیی ئەورووپا ئاماژەیان بەوە دەكرد كە ئەندامێتی دەبێتە هۆی دابینكردنی ئاسایشی زیاتر لە جیهانێكدا كە بەهۆی جەنگی ئۆكرانیا و هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمریكاوە بۆ لكاندنی دورگەی گرینلاند، دووچاری ناسەقامگیری بووەتەوە. 

لای خۆیەوە حكومەت پڕۆسەكەی وەك دەرفەتێكی "ئێستا، یان هەرگیز" وەسف كردبوو.

ئەمەو ئایسلەندا بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2009، لە دوای ئەو قەیرانە داراییەی كە زیانێكی زۆری بە ئابوورییە بچووك و هەستیارەكەی گەیاند، داواكاری بۆ چوونە نێو یەكێتیی ئەورووپا پێشكەش كردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریکا.. دەركردنی كۆچبەران كراوەتە یاری ڤیدیۆیی و ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای 9 ڕۆژ لە لافاوەكەی نیپاڵ دوو كرێكار بە زیندوویی ڕزگار كران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەرزى نرخی وزە و لێشاوی كۆچبەران بەریتانیا بەرەو كارەسات دەبات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنى پۆشینی حیجاب کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

سەرەتا